به‌ هۆی شۆرتی كاره‌با كه‌مپی چه‌مشكۆ له‌ زاخۆ ئاگری گرت و 10 خێمه‌ سوتاون

 

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كه‌مپی چه‌مشكۆی سنوری قه‌زای زاخۆ شۆرتێكی كاره‌با روویدا به‌ هۆیه‌وه‌ ئاگر له‌ چه‌ند خێمه‌یه‌كی ئاواره‌كان كه‌وته‌وه‌و سه‌رچاویه‌كش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ 10 خێمه‌ به‌ ته‌واوه‌تی سوتاون.
هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ مقەدم بیوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دھۆک راگەیاند، ئەمشەو ئاگادارکران كه‌ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی چەمشکۆ،هه‌یه‌  تیمەکانی بەرگری شارستانی لە بنکەی رکاڤا گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
لای خۆشیه‌وه‌ هاووڵاتیه‌كی ئێزدی كه‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌دا نیشته‌جێیه‌ به‌ ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاند ووه‌ كه‌ به‌ هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ لە کەمپی چەمشکۆ كه‌ ئاواره‌كانی شنگاڵی تێدا نیشته‌جێیه‌ و ده‌كه‌وێته‌ سنوری قەزا زاخۆ  10 خێمە سوتان، بەڵام روداوەکە زیانێکی گیانی نەبووە.
Back to top button