ماكرۆن له هه‌وڵه‌كانی دژ به توركیا به‌رده‌وامه و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان كۆببێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار په‌یمانی دژ به هه‌نگاوه‌كانی توركیای له رۆژههڵاتیجهریای سپی ناوه‌ڕاست راگه‌یاندووه ئیمانوێل ماكرۆن بۆ رێگری له فراوان خوازی و ده‌ست درێژیه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بڕیاره 10ـی ئه‌و مانگه له‌گه‌ڵ كریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان كۆببێته‌وه.
كۆشكی ئیلیزێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی لوتكه‌ی پاریس سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان كۆده‌بنه‌وه‌و تاوتوێی دۆخی ناوچه‌كه و ده‌ست درێژیه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن، بڕیاره به‌رپرسه باڵاكانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی پورتوگال، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، قوبرس، ماڵتا و یۆنان تێیدا به‌شدار بن.
هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی یۆنان رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی پرسی كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه تاوتوێ ده‌كات.