پەرلەمانى کوردستان لەسەر چەند تەوەرێکى دیاریکراو کۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە و بەپێى کارنامەى کۆبونەوەکەش، لە بڕگەى یەکەمدا خوێندنەوەى دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان و لە برگەی دووەمیشدا چه‌ند مادده و بڕگه‌یه‌كی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو كارتێكەره عه‌قڵییه‌كان پێداچونەوە تێدا دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە.
هاوکات، لە بڕگەی سێیەمیەمى دانیشتنەکەدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازە یاسای له ئهستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان-عێراق دەکرێت.