شاندی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان گە‌یشتە‌ بە‌غدا

شاندى هەرێمى کوردستان گەیشتە بەغدا، ئەوەش بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوانیان و لەپێناو گەیشتن بە رێکەوتنی کۆتایی.

ئەمڕۆ سێشەممە، شاندى هەرێمى کوردستان، بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت و بەبەشدارى ژمارەیەک وەزیرى و سەرۆکى دیوان و سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران گەیشتنە بەغدا.

سەردانى شاندى هەرێم بۆ بەغدا لە کاتێکدا، پێشتر هەردولا چەند جارێک کۆبونەوەیان ئەنجامداوە بەمەبەستى گەیشتن بە رێککەوتن.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی یەکێک بوو لە ئەندامانی دەستنیشانکراوی شاندەکە، بەڵام رۆژی دووشەممە 7-9-2020 وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وەزیری دارایی تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و بەو هۆیەوە ناتوانێ سەردانی بەغدا بکات.

Back to top button