كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزم ده‌بنه‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ سلێمانى و كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه‌ 9/9/2020، لە هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

كه‌شناسی هاووڵاتییانیشى له‌وه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، لەکاتى زیادبوونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبوونەوەى کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە.

Back to top button