رۆژئاواى کوردستان : تا ئێستا (704) کەس توشى کۆرۆنا بوون

دەستەی تەندروستی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: (15) توشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و هیچ حاڵەتێکى گیانلەدەستدانیش تۆمارنەکراون.

د. جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە (24) سەعاتى رابردودا، (15) توشبوى دیکەى کۆرۆنا تۆمارکراون و (14) هەڵگرى ڤایرۆسەکەش چاکبونەتەوە.

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە رۆژئوای کوردستان، (704) کەسە، تا ئێستا (212) کەس چاکبونەتەوە، (42) توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button