شاندی حکومەتی هەرێم و بەغدا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا  چەند پرسێکی گرینگیان تاوتوێ کرد

 

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵابانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە گەڵ شاندی حکومەتی عێراقی فیدرال بە سەرۆکایەتی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و جێگری سەرۆکوەزیرانی لە ئیستادا لە کۆبوونەوەدان وەک یەکەم دەستپێکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم .

سەبارەت بە تاوتوێی ئەو پرسانەی ئەمڕۆ لەم کۆبوونەوەدا سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات یەكەم كۆبوونەوەی فراوانی هەردوو شاندی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ لە ‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان، بە‌تایبە‌ت پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم و چۆنییە‌تی جێگیركردنیان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 تاوتوێ کراون  .

هاوکات ڕاشیدەگەیەنێت  “لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیژنەی تایبەتمەند و لاوەكی دروست بكرێن بۆ چڕكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی پرسەكانی نەوت و گاز، شایستە داراییەكان، كارەبا، دەروازە سنوورییەكان و قەرزەكان”.

لە کۆتاییشدا باس لە ڕای گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدراڵی سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و داھاتی دە‌روازە‌ سنورییە‌كان

Back to top button