قسەو بەڵێنی ئەردۆگان بڕ ناکات و بۆردوومانەکان لە سنوورەکانی هەرێم بەردەوامە
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە و لە دوای بەڵینی ئەردۆگان بۆ ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان لە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کانی ماسیان بۆردوومان کرد .
لەمبارەوە سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسی لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ٩ی ٢٠٢٠، بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووری كانی ماسی بۆردومان كران”بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2020.9.8 بە بیانووی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، سنووری شەش گوندی ناحیەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردومان کردوووە و یەکێك لە گوندەکان بەناوی بازێ بە چوار مووشەك کراوەتە ئامانج.
ئاکرەیی هاوکات ئاماژە بەوە دەکات “گوندەکانی (بیدهێ، پشتا کێشتە، ئورە، بێشیش و هرۆرێ) لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کراون و وەک دیاردەکان ئاماژەی پیدەکەن ، ئامانج زۆرتر خەڵکی سڤیل و گوندەکان بووە