چاوشئۆغڵو : پەکەکە هاوشێوەی سلێمانی ئامانجی ئەوەیە دەست بە سەر هەولێریشدا بگرێت

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مەولوود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی : ئامانجی پەکەکە ئەوەیە دەست بە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەولێردا بگرێت .

لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا کە بە ئامادە بوونی وەزیری دەرەوەی کۆنگۆ بەرێوە دەچوو ، چاوشئۆغڵو ئاماژە بەوە دەکات بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین پەکەکە ئەوەندەی زیانی بە کورد گەیاندووە نێوەی ئەوە زیانی بە تورکیا بەگەیاندووە  .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ، پەکەکە وەک چۆن سلێمانی بە پلانی ئێران داگیر کردووە ، هاوکاتیش هەوڵ دەدات دەست بە سەر حوکمەتی هەرێمی کوردستان وهەولیردا بگرێت و بەردەوامیش بێت لە ڕفاندنی مناڵان بۆ شاخەکان  و داگیرکردنی زیاتر لە هەزار گوندی هەرێمی کوردستان  .

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات دانانی ئاڵای کوردستان لە کاتی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، ئاماژە بەوە دەکات ئێمە وەک رۆژە سەختەکانی ڕابردوو پشتیونای هەرێمی کوردستانین

 

Back to top button