بارەگای بارزانی پرسەوهاوخەمی خۆی ئاراستەی عومەر مامشین هەرکی دەکات

 

لەو پرسەنامەیەدا بارەگای بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی  بۆ لەدەستدانی کەسایەتییەکی دیاری هەرکی ، لە خوای مەزن داواکارە رۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی عومه‌ر مامشین هه‌رکی،

به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی که‌سایه‌تی دیاری هه‌رکی (عومه‌ر مامشین هه‌رکی)مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزمانی هه‌رکی و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

4ـی9ـی2020

Back to top button