سەركردەیەكی پارتی وەڵامێكی تووندی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەداتەوە
لە دوای سەردانێكی بۆ پارێزگای هەڵەبجە (د.میران محەمەد) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، گوتی ئێمە لە هێزێكی سیاسی بووینەتە هێزێكی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رەخنە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێت دەلێت كەمتەرخەمە لەرووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، لەبەرامبەر دا ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەلێت بەهۆی ئەو بەسیاسی كردنەی كۆرۆنایە دۆخی هەڵەبجە بەمەی ئێستا گەیشت”.
هیوای گەیلانی ئەندامی سەركردایەتی پارتی لەبارەی لێدوان ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەلێت”هەق نییه یه‌كێتی باسی حكوومه‌ت بكات، چونكه خۆیان به‌شدارن و شه‌ریكن، له هه‌موو دونیادا نەبوە لایەنێك پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت بێت، كەچی هه‌وڵ بدات شكست به حكوومه‌ت بهێنێت، ئه‌مه خزمه‌ت بە خۆشیان ناكات، هەروەها دەشپرسێت”ئەگەر لە شێوازی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان ڕازی نین وەك بانگەشەی بۆ دەكات، ”چی ده‌كه‌ن له‌ناو حكوومه‌ت؟
هەروەها ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دەشلێت”ئەم دووفاقییە خزمه‌ت ناكات، لاوازی و بچووكیی ئه‌وان نیشان ده‌دات، ئەمە پرسێكی ویژدانی و ئه‌خلاقییه، چونكە هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵ بدات حكوومه‌ت شكست بهێنێت، خیانه‌ت له نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كات و ئەوەشی وەبیر میران محەمەد هێنایەوە كە ئەگەر ”ئەوان نەبونایە لە ئیدارەدانی پەتای كۆرۆنا لە سلێمانی، بە تایبەتیش لابردنی تیمەكانی پشكنین و كردنەوەی مەرزەكان بەبێ هۆكار و هاتنی خەڵكی بەبێ پشكنین، ئێستا دۆخی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەمڕۆ نەدەگەیشت“.
لە كۆتایشدا گەیلانی دەشلێت”ئه‌وان ده‌یانه‌وێت گرفتی ماڵی خۆیان بەم قسانە په‌رده‌پۆش بكه‌ن، ئامانجیانە شكست به ئیداره‌ی هەرێمی كوردستان بهێنن تاوەكوو پارتی ناشرین بكه‌ن، جگە لەوەی تەسفیاتی سیاسیی ناوخۆیان لەم ڕێگەیەوە دەكەن، بەڵام هیچ ئەنجامێكیان دەست ناكەوێت،باسیشی لەوە كرد كە لە دوو كابینەی پێشووی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، كەسێك لە پشكی یەكێتی وەزیری تەندروستی بووە، بۆیە ”ئەگەر كەموكوڕییەكیش هەبێت، ئەوان بە پلەی یەكەم لێی بەبرپرسیارن“. دووپاتیشی كردەوە: ”هاوكاریكردنی فڵان نەخۆشخانە و فڵان بەڕێوەبەرایەتی موزایەدەیە”.