4هەزارو 849 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

 

لە ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە لە ماوەی شەوورۆژێکدا پشکنین بۆ 27 هەزار و 809 گومانلێکراو بە کۆرۆنا ئەنجام دراوە .

لە دوای ئەنجامی پشکنینەکان تووشبوونی 4 هەزار و 849 کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە .

هەر لەماوەی ئەو 24 کاتژمێرشدا لە عێراق 68 حاڵەتی مەردن بە کۆرۆنا تۆمار کراوە

هاوكات 3 هه‌زار و 465 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

كۆی گشتی  ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 269 هه‌زار و 578 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زار و 657 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 206 هه‌زار و 324 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 55 هه‌زار و 597 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 505 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

Back to top button