بارزانی گه‌ڕایه‌وه كوردستان
خواكوڕك
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه 26/1/2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به گه‌شته دبلۆماسیه‌كه‌ی هێنا و له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشته‌وه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژ 17 ئه‌م مانگه بارزانی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته سویسرا به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆربه‌ندی ئابووری جیهانی داڤوس و له په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه‌ش پانێلێكی پێشكه‌ش كرد و چاوی به‌چه‌ندین به‌پرس و سه‌رۆكانی وڵاتان كه‌وت.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بارزانی لەلایەن جۆ بایدن جێگری پێشووی سەرۆكی ئەمەریكا پێشوازی لێ كرا، هه‌وره‌ها له‌گه‌ڵ مارك رووتە، سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا و شاندی یاوەری كۆبۆوە و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئیلهام عەلییف سەرۆكی ئازربایجان دیدار و كۆبوونەوەی ئەنجام دا.
هه‌روه‌ها له پانێله‌كه‌دا بارزانی رایگه‌یاند، پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ بە دوو قۆناغ ده‌ستی پێكرد له قۆناغی یه‌كه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌گه هێلی به‌رگری داعشیان تا سنوری شاره‌كه تێك‌شكاند، به‌مهۆیه‌وه له قۆناغی دووه‌مدا سوپای عێراق توانی پێشڕەوی بكات بۆ ناوه‌وه‌ی مووسڵ.
بارزانی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئیدارەی نوێی ئەمەریکاوە ڕایگەیاند، به پێى ئه‌وه‌ى كه له‌وانه‌وه بيستوومانه دڵنيايى ئه‌وه‌يان داوه كه به‌رده‌وام ده‌بن له هاريكاريكردنى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له دژى داعش، پێشبينى ده‌كه‌ين ئيداره‌ى ئێستا زياتر له ئيداره‌ى رابردوو له بابه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر هاريكار بێت و ئه‌وه‌شمان بيستووه، به‌ڵام پێويسته چاوه‌ڕوان بين و ده‌بێت ئه‌نجامه‌كه‌ى ببينين.