ئێران و توركیا له سه‌ر ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له دژی په‌كه‌كه رێككه‌وتن

دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو توركیا به ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن و له‌شكركێشی و ئێرانیسش له رێگای تۆپخانه‌كانی به بیانووی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له نێو خاكی باشوری كوردستان هێڕشیان ئه‌نجامدا ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك كۆماری ئێران و سه‌رۆك كۆماری توركیا رێككه‌وتن بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێك له دژی په‌كه‌كه و حزبه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه.
میدیاكانی ئێران رایانگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هاوبه‌شی تاران و ئه‌نقه‌ره كه به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو، له راگه‌یه‌نراوێكدا ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه خرایه‌ڕوو.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌ردۆگان و رۆحانیدا هاتووه، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی توركیا و ئێران ناوبراون و هه‌ر دوو وڵات جه‌ختیان له پێویستی به‌كارهێنانی سه‌رجه‌م تواناكانیان كردۆته‌وه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه كوردستانیه.
رونیشیان كردۆته به درێژایی سنوره‌كانی نێوانیان به‌ره‌وڕووی جموجۆڵه‌كانی ئه‌و دوو حزبه ده‌بنه‌وه و ئه‌و هاوكاریه ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شیش ده‌گرێته‌وه.