جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له‌سه‌ر هێڵین سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو راپۆرتێك له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی بنێرێته په‌رله‌مان
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازی په‌سه‌ند كردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خستیه واری جێبه‌جێ كردن له ئێستادا په‌رله‌مان به‌رده‌وامی چاودێری هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ن، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی سەرەتای مانگی داهاتوودا راپۆرتێکیان لە بارەی یاسای چاکسازی بۆ بنێرێ.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به میداكانی رایگه‌یاند، ئەم وەرزەی پەرلەمان ژمارەیەک پرۆژە و پێشنیازی گرنگ تاوتوێ دەکەن و سبەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەی لە ئەستۆگرتنی فەرمانبەران دەکەن و لە داھاتووش پێشنیازی یاسای پاراستنی شوێنەوار خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکەن.
سه‌باره‌ت به پرۆژەکانی حکوومەت کە بۆ پەرلەمانیان دەنێرێ، هێمن هه‌ورامی گوتی، بەم نزیکانە حکوومەت پرۆژە یاسای ھەمواری یاسای وەبەرھێنان دەنێرێتە پەرلەمان.
لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییش جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، لەگەڵ حکوومەت لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی لە سەرەتای مانگی داھاتوو راپۆرت لە بارەی یاسای چاکسازی بنێرێتە پەرلەمان.