ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و عێراق له‌سه‌ری رێككه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت تا په‌سه‌ندكردنی بودجه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاله‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدی كرد بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و رێككه‌وتنی هه‌ردوولا به باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، گوتهبێیژی حكومه‌تی عێراق له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لال، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ به گوێره‌ی ده‌ستوور رێكه‌وتوون، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكهوتنەی له نێوان هه‌ردوولادا كراوه، ته‌نیا بۆ ئه‌م قۆناغه‌یه تا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2021.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق گوتیشی: دكێشهكان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام دەبێت، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كهدهكرێـت ده‌چێته نێو بودجه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر ئه‌مه‌شە هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕاڵی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری رێكه‌وتوون، به‌رده‌وامی گفتوگۆ له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ئاستهنگهكانه و هه‌ردوولایه‌نیش پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.