ئه‌ڵمانیا دروستكردنی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنای راگه‌یاند
پرسی دروستكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا بووه‌ته هۆی مڵملانێی نێوان وڵاتانی زلهێز دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له چین و روسیا سه‌ركه‌وتنیان له دروستكردنی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا راگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆمپانیای بیۆنتیجی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای پفیزیری ئه‌مریكی توانیویانه ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا دروست بكه‌ن.
ئۆگور شاهین، سه‌رۆكی كۆمپانیای “Biontech” به كه‌ناڵی “CNN” رایگه‌یاندووه، به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای “Pfizer”ی ئه‌مه‌ریكی و ده‌رمانسازانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا له رێگه‌ی كۆمپانیاكانی “Biontech” و “Pfizer” توانیی ببێته هۆی داهێنانی پێكوته‌یه‌كی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ئاماده ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی رێكخراوه‌كان.
سه‌رۆكی كۆمپانیای “Biontech” هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه ڤاكسینه‌كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نایابی هه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و ڤاكسینه زۆر له پێكوته‌یه‌كی ته‌واو كاریگه‌ر نزیكه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نیمچه نموونه‌یی هه‌یه، ئه‌و ڤاكسینه متمانه‌یه‌كی زۆری به‌ئێمه داوه.. به‌ڵێ، ئێمه دڵنیاین كه به‌رهه‌مێكی سه‌لامه‌ت و جێگای متمانه‌مان به‌ده‌ستهێناوه و باوه‌ڕمان وایه كه ده‌توانین كارامه‌یی ئه‌و ڤاكسینه نیشانی جیهان بده‌ین”.
پێشتریش كۆمپانیاكانی “Biontech” و “Pfizer” رایانگه‌یاندبوو، پلانیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی 100 ملیۆن پێكوته‌ی جۆری “BNT162” بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌یه و تا ساڵی 2021 ـیش ئه‌و بڕه بۆ ملیارێك و 300 ملیۆن دانه زیاد ده‌كه‌ن.