یه‌كێتی ئه‌ورووپا 120 ملیۆن دۆلار بۆ دابینكردنی هه‌ڵی كار بۆ لاوان ده‌داته هه‌رێمی كوردستان
له چوارچێوه‌ی هاوكاریه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان نوسينگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر و نێرده‌ى يه‌كێتیى ئه‌ورووپا له عێراق، رایگه‌یاندووه بۆ ڕەخساندنی هەلیکار و لەپێناو هاندانی پرۆژە چاکسازییەکان 120 ملیۆن دۆلار پێشکەشی هەرێمی کوردستان دەکەن.
یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه نوسينگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر دابينكردنى هه‌لى كار و ئه‌نجامدانى خولى په‌ره‌پێدان بۆ گه‌نجان و پشتگيرى چه‌ند كه‌رتێك و بەتایبەت پرۆژە چاکسازییەکان له هه‌رێمى كوردستان بڕى 120 مليۆن دۆلار هاوكارى دارايى پێشكه‌ش به رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دەکەن، ئه‌وانيش له‌ڕێگه‌ى داڕشتنى به‌رنامه و پرۆژه‌ى خۆيانه‌وه خولى په‌ره‌پێدانى توانا و ره‌خساندنى هه‌لیكار بۆ گه‌نجان ساز ده‌كه‌ن”.
سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندووە: “ئێستا هه‌رێمى كوردستان پێويستى به بووژانه‌وه و پێشخستنى كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ و ته‌ندروستى هه‌يه و دەبێت ئەورووپا هاوکار بن، چونکە چه‌ندين كارگه‌ى پيشه‌سازى هه‌ن به‌شێكييان پێويستييان به نۆژه‌نكردنه‌وه و ته‌كنه‌لۆژياى نوێ هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كار بكه‌نه‌وه، هه‌ندێك بواريش هه‌يه تا ئێستا كارگه‌ى نیيه بۆ ئەوەش دەبێ پاڵپشتمان بن”.