له به‌غدا دوو هێرشكرایه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمان
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك هێڕشكراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر دوو هێڕشی جیاواز كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و تائێستا زیانه‌كانی هه‌ردوو هێرشه‌كه ئاشكرا نه‌كراون، به پێی زانیاریه‌كان هێڕشی یه‌كه‌م له رێگای هێرشێكی چه‌كداریه‌وه بووه‌و هێرشی دووه‌م له رێگای بۆمبه‌وه بووه.
شایه‌نی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق رایگه‌یاندووه كه ئه‌مشه‌و چه‌ند چهكداراێكی نه‌ناسراو له‌سه‌ر رێگه‌ی تاجیی باكووری به‌غدا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ڵام ئاماژه‌ی به زیانه‌كانی هێڕشه‌كه نه‌كردووه زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه بۆمبێكی چێندراو بارهه‌ڵگره سه‌ربازیه‌كانی عێراقی له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی دیوانییه كرده ئامانج، كه هاوكاری لۆجستییان بۆ هێزی هاوپه‌یمانان ده‌گواسته‌وه و له ئه‌نجامدا پۆلیسێكی عێراقی كوژرا و دووی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هێرشه‌كانی سه‌ر ئه‌و بارهه‌ڵگره عێراقییانه زیادیان كردووه كه هاوكاریی سه‌ربازی بۆ هێزی هاوپه‌یمانان ده‌گوازنه‌وه و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه رانه‌گه‌یاندووه. به‌ڵام گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران، به‌تایبه‌ت حزبوڵڵای عێراقی چه‌ندین جار به‌ڵێنیان داوه، كه به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌گه‌ر له عێراق نه‌كشێنه‌وه.