وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار 6000 هه‌زار زه‌وی له هه‌ولێر تاپۆ ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری زه‌وی و خانووی هاووڵاتیان به تایبه‌ت له یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كان ته‌نها به شێوه‌ی كارت ده‌دران و تاپۆ نه‌كرابوون بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری شارەوانی بڕیاردراوە پەلە بکرێت لە تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان و لەو چوارچێوەش شەش هەزار پارچە زەوی تاپۆ دەکرێن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “پێشتر لەسنوری هەولێر 125هەزار پارچە زەوی بە شێوەی کارت دابەشکراون لەو ژمارەیەش تا ئێستا نزیكەی 65 هەزار پارچەیان تاپۆكراون و ئێستاش لە رێگەی تاپۆی دووی هەولێر، شارەوانیی هەولێر، شەش هەزار پارچە زەوی دیكەی كارت لە سنووری باغمرە شەهاب كە دەكەوێتە نزیكەی شارۆچكەی دارەتوو، تاپۆ دەكات”.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه ئەو لیژنە هاوبەشەی بۆ تاپۆكردنی زەوییە كارتەكانی سنووری شارەوانیی هەولێر پێكهندراوە، جگە لەو شەش پارجە هەزار زەویەی باغمرە شەهات، كار بۆ تاپۆكردنی سەرجەم زەوییە كارتەكانی دیكەی سنووری هەولێر دەكات، وەك پیرزین، كانی قڕژاڵە، باغمرە شەهات، باغمرە منارە و چەندین شوێنی دیكەی شاری هەولێر.
رونیشیكردووەتەوە، نزیكەی 80 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونیش لە هەولێر هەن، شارەوانیی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنان سەرجەم ئەو یەكە نیشتەجێبووانەش تاپۆ دەكات.