مڵملانێێ توركیا و یۆنان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند و توركیا ده‌یان تانكی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ سنوریه‌كانی یۆنان كردووه‌

دوای په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و ئالۆزیه‌كانی نێوان یۆنان و توركیا به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی توركیا وه‌به‌رهێنانی له‌ بواری وزه‌ له‌ ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست كرد و هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌نجامدانی مانۆری سه‌ربازی له‌ ئاوه‌كانی ئیجه‌دا له‌ لایه‌ن توركیا، یۆنانی نیگه‌رانكردووه‌و دۆخه‌كه‌ به‌ جۆرێك ئالۆز بووه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ روودانی جه‌نگ

له‌و باره‌یه‌وه‌ رافائیل ئەلدینۆف راپۆرتێكی لە گۆڤاری “غازیتا رو” بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی هەڵكشانە مەترسیدارەكانی ئەنقەرە لەدژی یۆنان و بە پێچەوانەی دەریاوە ئەسینا لە زەمیندا بەهێزترە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ (جۆن بساروبولوس) رۆژنامه‌نووسی دیاری یۆنانی پێیوایە یۆنان نیگەران و ڕاڕا نییە لەدۆخی سەر سنوورە زەمینییەكەی لەگەڵ توركیا، چونكە یۆنان ١٣٠٠ تانكی هەیەو زۆربەیان لەناوچەیەكن، كە ١٣٠ كلم لە سنورەوە دوور نییە.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەوەی جێگا نیگەرانییە تواناكەیەتی بۆ شەڕ كردن لە دەریای ئیجەو ئێستاش لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

شارەزایان باس لەوە دەكەن، دوای هەشت ساڵ لە پاشەكشەو رێكارەكانی لە خۆگرتنەوە كە لەلایەن هاوبەشەكانی ئەسینا لە ناوچەی یۆرۆ بەسەریاندا سەپاندبوو، بودجەی بەرگریەكەی بۆ نیوە دابەزیوە، و لە ئێستادا ٣%ی كۆی بەرهەمی ناوخۆیی پێك دەهێنێ.

بە شێوەیەكی كلاسیكی یۆنانیەكان بڕێكی زۆر پارەیان لە بواری بەرگریدا خەرج دەكرد و لەئێستادا ناتوانن ململانێی توركیا بكەن، كە خەرجییەكەیان لە بواری بەرگریدا سێ ئەوەندەی یۆنانە.

 

Back to top button