مێسی زیانێكی زۆر له‌ بارسێلۆنا ده‌دات

لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌م و كاپیتانی بارسێلۆنای ئیسپانی، هه‌رچه‌نده‌ دوایی فاكسه‌كه‌ی نه‌یتوانی له‌ كامپ نوو بڕوات، به‌ڵام زیانی زۆری له‌ یانه‌كه‌ دا.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوایی ئه‌وه‌ی هه‌واڵی فاكسه‌كه‌ی مێسی بڵاوبوویه‌وه‌، زیانه‌كانی بارسێلۆناش به‌هۆی رۆیشتنی باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستیپێكرد، تاوه‌كو ئێستاش به‌های یانه‌كه‌ به‌ رێژه‌ی 30%له‌گه‌ڵ نرخی پێشووی خۆی دابه‌زیوه‌.

زیانه‌كانی بارسا ته‌نها له‌ به‌های یانه‌كه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو رێژه‌ی گه‌شتیاران بۆ كامپ نوو به‌ رێژه‌ی 10% كه‌می كرد‌، جگه‌له‌وه‌ی به‌های رێكلام و رێژه‌ی فرۆشی كه‌له‌په‌لی وه‌رزشی یانه‌كه‌ دابه‌زی، پێشبینیش ده‌كرا ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ درێژه‌ی كێشابا یان لیۆ یانه‌كه‌ی جێهێشتبا، ژێرخانی ئابووری بلوگرانا‌ دارووخانێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیبا.

Back to top button