حشدی شەعبی هێرش دەكاتە سەر پێشمەرگە
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە میلیشیاكانی حشدی شەعبی لە دەڤەری شنگال هێزەكانی پێشمەرگە بۆردوومان دەكەن و فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو دەڤەرە، رایگەیاند ئەمە چەندەمین جارە میلیشیاكانی حشدی شەعبی بۆردوومانی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن، ئەمەش چەندین جار بە بەغدا گوتراوە بەڵام بەداخەوە ئەمە هەر دوو بارە دەبێتەوە.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتوە لە بەرەی رۆژهەڵاتی شنگال میلیشیاكانی حشدی شەعبی بۆردوومانی هێزی پێشمەرگە دەكەن، فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە بەخواكوڕكی راگەیاند تا ئەو چرەكە ساتە هیچ فەرمانێكمان پێ نیە بۆ وەڵامدانەوە، بەڵام هەر كە فەرمانمان پێكرا، نەك وەڵاممان دەبێت بەڵكو هێرشیش دەكەینە سەریان و لەو ناوچەیە بەدەرەویان دەنێین،
فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی شنگال قاسم شەشۆ بە خواكوڕكی راگەیاند ئەمە چەندین جارە تۆپبارانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە دەكرێت لەلایان میلیشیا كانی حشدی شەعبی، بەڵام تاوەكو ئێستا ئێمە وەڵاممان نەداوەتەوە چونكە فەرماندەی گشتی هێزەكانی پێشمەرگە هیچ فەرمانێكی بۆ وەڵامدانەوەی حشدی شەعبی نەكردووە،
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبەر هەستیاری دۆخی سەربازی ئەو ناوچەیە نەیویشت ناوی ئاشكرا بكرێت بەخواكوڕكی راگەیاند، حشدی شەعبی سەنگەرەكانی پێشمەرگە بۆردوومان دەكات، بۆ ئەوەی كێشە لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دروست بكات و ئەمەش بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە، هۆكاری بێدەنگی هێزی پێشمەرگە دەگەرێتەوە بۆ پابەند بوونی بە رێكەوتنی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەگەر ئەمەش بەردەوام بێت، پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق ئەم بابەتە یەكلا دەكاتەوە، بەرگری رەوا بەكار دەهێنێت، ئەگەربش ئەوان هەر بەردەوام بوون ناچار دەبیت ئەو میلیشیا بێ سەروبەرەی حشدی شەعبی لەو سنورانە دروخەینەوە.