ترەمپ بەشێکی دیکە لە هێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی زیاتری سوپای ئه‌مریكا له‌ عێراق راده‌گه‌یه‌نێت.

ئاژانسی رۆیته‌رز لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی زیاتری سوپای ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌دات، ئه‌وه‌ش له‌دوای كشانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ دێت له‌ ئه‌فغانستان.

ئه‌و بڕیاره‌ له‌ كاتێكدا دێت، كه‌ ترەمپ له‌ راپۆرتێكدا روبه‌ڕوی كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێته‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی هێرشبه‌رانه‌ باسی له‌ شه‌ڕی ئه‌مریكا كردوه‌.

5200 سەرباز، راویژکار و راهێنەری ئەمەریکی لە عێراق بڵاوکراونەتەوە بۆ شەڕی داعش، مانگی رابردوو، بەرپرسێکی ئەمەریکی بە مەرجی بڵاونەبوونەوەی ناوی، بۆ ئاژانسی رۆیتەرز قسەی کردبوو و گوتبووی “ویلایەتە یەکگرووەکانی ئەمەریکا لە چەند مانگی داهاتوودا یەک لەسەر سێی هێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە”.

به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌ ساڵی 2014 هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ 2011ه‌وه‌ عێراقیان جێهێشتبوو دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌.

دوای كوژرانی قاسم سلێمانی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ زۆرێك له‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریان به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دا.

Back to top button