چەمچەماڵ : باوکێك دوو کچی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت

لە قەزای چەمچەماڵ باوکێک دوو کچی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت، پۆلیس دەڵێت، تا ئێستا باوکیان دەستگیر نەکراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند، زانیارییان لەبارەی کوژرانی دوو کچ لەلایەن باوکیانەوە پێگەیشتووە و لە ئێستاشدا لەبارەی رووداوەکەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تەرمەکانیان دۆزیوەتەوە.

بە وتەی خەڵکی ئەو گوندەی دوو کچەکەی تێدا کوژراوە، ئەو دوو کچە لەلایەن باوکیانەوە کوژراون و باوکیان هەڵهاتووە، تا ئێستا هیچ بەڵگە و شوێنەوارێکی رووداوی کوشتنەکە لە خانووەکەیاندا دیارنییە و پۆلیس لەو گوندە و تەواوی سنوری چەمچەماڵدا بە چڕی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەبارەی رووداوەکەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا تەرمی دوو کچەکە لە گۆڕستانێکی گوندێکی دیکەی سنوری چەمچەماڵ دۆزراونەتەوە، کە شاردرابوونەوە، كچەكان تەمەنیان 17 و 20 ساڵه پێشتر دۆسیەیان لە توندوتیژی چەمچەماڵ هەبووە، تائێستاش تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە و باوکەکەش هەڵهاتووە و دەستگیر نەکراوە”.

Back to top button