كۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا دەستی پێ كرد
كۆبوونەوەی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق لە بەغدا دەستی پێ كرد و دوێنێش لەسەر پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی سەرەكی و لاوەكی رێككەوتوون .
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حکحوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵ بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی عێراق دەستی پێ كرد.
دوێنێ شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گەڕێكی تری گفتوگۆ گەیشتە غدا، گوتەبێژی شاندەكە وردەكاری كۆبوونەوە و گفتوگۆكان ئاشكرا کرد و دووپاتی كردەوە، هەردوولا لەسەر پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی سەرەكی و لاوەكی رێككەوتوون بە مەبەستی پێداچوونەوە بە دۆسیەكانی تایبەت بە نەوت و گاز و دەروازە سنوورییەكان.