پارێزگای دھۆك : تەندروستی 150نەخۆشی كۆرۆنا ناجێگیرە و 68یان مەترسیدارن

سەرپەرشتیاری چارەسەركردنی نەخۆشانی كۆرۆنا لە پارێزگای دھۆك رایگەیاند، ئێستا 150 تووشبووی كۆرۆنا لە ناو نەخۆشخانەی لالاف و ئازادی چارەسەردەكرێن كە تەندروستیان ناجێگیرە و 68 نەخۆشیان مەترسیدارن.

د. موئەیەد ئەغالی، سەرپەرشتی چارەسەركردنی نەخۆشانی كۆرۆنا لە پارێزگای دھۆك رایگەیاندووە، ئەو تووشبوانەی تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 60 ساڵە زیاتر لە نەخۆشخانە دەمێننەوە، چونكە زۆربەی تووشبووان لەم تەمەنەدا نەخۆشی درێژخانەنیان ھەیە و كۆرۆنا تەندروستیان دەخاتە مەترسیەوە.

ئەغالی روونیكردەوە، لەو 150 نەخۆشە، 68 تووشبوویان تەندروستیان مەترسیدارە و 22یشیان لە ژێر ئامێری ھەناسەی دەستكردان و دەتوانین بڵێین ئێستا 150 نەخۆشی كۆرۆنا لە دھۆك تەندروستیان ناجێگیرە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێستا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەپارێزگای دهۆك لەئاستێكی بەرزدایە.

Back to top button