بەریتانیا داوای لەکارلادانی ئەسەد دەکات
خواكورك
بوریس جۆنسن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە وتارێكی دا لەبەردەم پەرلەمانتارەكانی وڵاتەكەی لەسەر رەوشی سوریا داوا دەكات هەرچی دەكرێت با بكرێت تەنها بۆ دوورخستنەوەی ئەسەد لە دەسەڵات.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، رووی لە لێژنەی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان لە مەجلیسی لۆردات كردوو، ئاماژەی بەوەدا كە نانەوەی ئەسەد بەمانای مانەوەی هەیمەنەی ئێرانە لەو ووڵاتە،بۆیە بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ئێران لەو وڵاتە دەبێت ئەسەد لە دەسەڵات دوور بخرێتەوە،
شایانی باسە، بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە هاوپەیمانی ئەمریکایە لە جەنگ دژی تیرۆریستانی داعش و پێشتریش لە کاتی ڕوخانی ڕژێمی عێراق لە ساڵی ۲۰۰۳ پشتگیری لە هێرشی ئەمریکا کرد، ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە ناوەندە سیاسیەکانی ئێران بۆتە جێگای نیگەرانی و ترس و هاوکات ئێرانیەکان بە چەندین شێوە وەڵامیان لە ئاستی فەرمیدا داوەتەوە