وڵاتێکی دیکەش بڕیاری دا لە هەولێر کۆنسولخانە بکاتەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە فرسەت سۆفی پاریزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە هیراتیچیا بۆلادیان، باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا لە عێراق کرد و ڕاشیگەیاند بڕیارە ئەرمینیا کۆنسولخانە لە هەولێر بکاتەوە .

هەر لەمبارەوە فرسەت سۆفی لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی لەم کۆبوونەوەدا لە گەڵ هیراتیچیا بۆلادیان، باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا باسمان لە دۆستایەتی و پێوەندی دێرینی نێوان ئەرمینیا و کوردستان کردووە و “جەختمان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییە و دۆستایەتییەی نێوان یەریڤان و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری کردەوە

پارێزگاری هەولێر هاوکات باس لە کردنەوەی کۆنسولخانەی ئەرمینیا لە هەولێر دەکات و دلخۆشی خۆی بەم بۆنەوە ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەیین و هەماهەنگی دوولایەنەمان بەهێز دەکەیین .

Back to top button