چۆنیەتی بەردەوامی پرۆسەی خوێندن بڕیاری لە سەر دەدرێت

 

گوڵستان باقی ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت هەرچەند پێشتر بڕیار درابوو پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ھەم ئۆنڵاین و ھەمیش لەناو پۆل بێت بەڵام ئەو بڕیارە ناڕەزایەتی مامۆستایان و هاووڵاتیشی لێکەوتۆتەوە . چونکە ئەرکی مامۆستا بە شێوەیی سێ رۆژ بە سێ رۆژ زۆر زیاتر دەبێت و ئۆنلانیش قورسە تا قوتانی پەی ڕادێت .

ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان هەر لەمبارەوە ئاشکرای دەکات بڕیارە گۆڕانكاری لە شێوازی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵدا بكرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت. وەزارەتی پەروەردەش رایگەیاند، بڕیارە وەزارەت كۆبوونەوەیەك ساز بكات و رێنمایی نوێ بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن دەربكات

Back to top button