گۆڕان هێڕش دەكاتەسەر ناوەندی بڕیار بە هۆكاری شكستپێهینانی ڕێككەوتنامەكەيان دەزانێ

خواكوڕك

دوای تێپەڕینی هەشت مانگ‌و هەشت رۆژ بەسەر واژۆ كردنی رێككەوتننامەی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان تا ئێستا بچوكترین هەنگاو بۆ جێبەجێ‌ كردنی ڕێككەوتنامەی هاوبەشی نێوان یەكێتی و گۆڕان نەنراوە و یەك خاڵیش لەو ڕێككەوتنامەیە نەخراوەتە بواری پراكتیكەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ( خواكوڕك ) ئاشكرای كرد ، سەركردەو هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان پەنجەی تۆمەت بۆ باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتی و بەتایبەت (كۆسرەت ڕەسوڵ ) درێژدەكەن و ئیتهامی دەكەن كە ئەوان هۆكاری شكست و ئیفلیج كردنی ڕێككەوتنامەكەیانن لەگەڵ یەكێتی، هەرچەندە بزوتنەوەی گۆڕان هەردوو باڵەكەی نێو یەكیتی باڵی ( زۆرینە و ناوەندی بریار) بەیەك چاو دەبینن و ڕێككەوتنیان لەگەڵ هەردوو باڵەكەدا كردوو.
بەڵام شاڵاو علی عەسكەری وتەبێژی فەرمی ناوەندی بڕیاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگەیاند :” دەبێ گۆڕان لەم تۆمەتەیاندا بەڵگەیان هەبێـت، هەڵوێستی ناوەندی بڕیار ڕوونە و لەیەكەم بەیانیدا پابەندی خۆی بەو ڕێككەوتنامەیە لەگەڵ گۆڕان دەربڕیوە، بەڵام گۆڕان نەیوێراوە بە ئاشكرا لەگەڵ ناوەندی بڕیار لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببێتەوە.

Back to top button