زانیاری لە سەر سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی هەولێر

 

بە پێی ئەو لیستەی کە پارێزگاری هەولێر واژووی لە سەر کردووەو کۆپیەکیشی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، ئەو لیستە کە  هاوکات ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کراوە ، ئەندامانی ئەنجوومەن لە 21 کەس پێک هاتوون و جێگر و سەرۆکیش دیاری کراون بۆ متمانە پێدان .

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، دیاری کردنی 21 ئەندام بە پێی نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ بە ژمارە 7493 دەرچووە

لە هەمانکاتدا لەو نووسراوەدا بەڕێوەبەری گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێریش جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنەكەیە، لەگەڵ ئەندامییەتی هەشت بەڕێوەبەری گشتی دیکە و شەش بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی هەولێر و نوێنەرانی پێنج سەندیكا و ژووری سنووری پارێزگاكەش دیاری کراوە .

وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە ئەم بڕیارە واتە پێكهێنان و زیندووكردنەوەی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان بەمەبەستی كار ئاسانی و بڕیاردانە لەسەر بڕیارە گرنگەكانی ناو شارەكان و نەهێشتنی ڕۆتیناتە

Back to top button