روونکردنەوەیک لە سەر ڕاگەیاندراوی سەنتەری میترۆ سەبارەت داخستنی نوسینگەکانی ٠ ئێن ئار تی ) بڵاو دەکاتەوە
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان لێدوانێکی بەناوی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بڵاو کردۆتەوە سەبارەت بە داخستنی نووسینگەکانی ( ئێن ئارتی ) و ئاشکرای دەکات لە سەر داوای وەزارەتی رۆشنبیری بووە .
لە بەشێک لە روونکردنەوەکەدا هاتووە ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆر بە ئازادییەكان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەدات لە هەر ئاستێكدا بێت بەتایبەتی لە بواری رۆژنامەنووسیدا، بەڵام لە هەمان كاتدا ناكرێ پیشەی رۆژنامەنووسی ببێتە هۆكارێك بۆ بەزاندنی ئازادی كەسانی تر و هۆكارێك بۆ نانەوەی پشێوی و ئاژاوە و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی. بەپێی رینمایی ژمارەى (٢) وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان تایبەت بە رادیۆ و تەلەفزیۆن لە کاتی پابەندن نەبوونییان بە یاسا و رێنماییەکان و ناوزڕاندن و سوکایەتی کردن بە خەڵک و ڕەمزەکانی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان،
دەقی روونکردنەوەکەی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێو دەوڵەتییەکان
لە لێدوانەکەی سەنتەری میترۆدا هاتووە کە رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی ناوبراو لەسەر داوای ەزارەتی رۆشنبیری بووە، کە ئەمەش پێچەوانەی روونکردنەوەکانی پێشتری ئێمە بووە لەم بارەوە، چونکە راگرتنی نووسینگەکانی NRT بەپێی رێکار و رێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارە ئیدارییەکان لە شارەکانی هەولێر و دهۆک بووە. لە ماوەی رابردوودا کەناڵیNRT چەندین جار ئاگادار کراوتەوە کە بەردەوامیدان بە تەشهیر و بوختان وتێکدانی ئاسایشی هاووڵاتیان پێویستە رابگیرێت و ڕەچاوی بارۆدوخی هەرێمی کوردستان بکات بەپێچەوانەوە دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان ناچارن رێکاری یاسایی بەرامبەر کەناڵی ئاسمانی NRT بگرنەبەر.
بۆ ئەم مەبەستە لەم دواییەدا داواکاری گشتی سکاڵای تۆمار کردووە لە دادگای لێکۆڵینەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کەناڵەکە، نوێنەری یاسایی وەزارەتی رۆشنبیریش پشتگیری داواکەی کردووە لە دادگای ناوبراو، بەڵام لەبەر ئەوەی ئیجرائاتەکانی دادگا تەواو نەبووە دادگاییەکە لە رۆژی دیاریکراودا بەڕێوە ناچێت. لە رۆژی دادگایی کردنەکە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکرێنەوە. بەپێی یاسای ڕۆژنامهنووسی ژماره (٣٥)ی ساڵی (٢٠٠٧)، لەم یاسایەدا گشت ئەرك و مافەكانی رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن دیاریكراوە،
حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆر بە ئازادییەكان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەدات لە هەر ئاستێكدا بێت بەتایبەتی لە بواری رۆژنامەنووسیدا، بەڵام لە هەمان كاتدا ناكرێ پیشەی رۆژنامەنووسی ببێتە هۆكارێك بۆ بەزاندنی ئازادی كەسانی تر و هۆكارێك بۆ نانەوەی پشێوی و ئاژاوە و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی. بەپێی رینمایی ژمارەى (٢) وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان تایبەت بە رادیۆ و تەلەفزیۆن لە کاتی پابەندن نەبوونییان بە یاسا و رێنماییەکان و ناوزڕاندن و سوکایەتی کردن بە خەڵک و ڕەمزەکانی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان،
هەروەها بڵاوکردنەوە و هاندانی خەلک بۆ گێرەشێوێنی و توندوتیژی، بۆ جاری یەکەم کەناڵەکە دادەخرێت بە مەرجێک لە ٧٢ سەعات زیاتر نەبێت و جاری دووەم لە هەمان ساڵدا لە هەفتەیەک زیاتر نەبێت و جاری سێیەم بەیەکجاری کەناڵەکە دادەخرێت و جارێکی دیکە بە هەمان ناو و ڵوگویە مۆڵەتی پێنادرێتەوە. کەناڵی ناوبراو ئەم ساڵ چەندین جار سەرپێچی ئەم رێنماییانەى کردووە. لەم رووەوە رێکاری پێویست بەرامبەر نووسینگەکانی کەناڵی ئاسمانی NRT گیراوەتەبەر لە لایەن دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ ڕاگرتنی هاندانی توندوتیژی و گێرەشێوێنی و تێکدانی ئارامی هەرێمی کوردستان.