پاش شكەستی لە پەڵكێشكردنی سوپای عێراق بۆ سەر سنور

پاش پەڵكێش كردنی توركیا بۆ سەرسنورەكانی كوردستان و هەوڵدان بۆ هێنانی سوپای عێراق بۆ سەرسنوری كوردستان و لێسەندنەوەی لە كورد پەكەكە لە سلێمانی بانگەشەی بەكانتۆنی كردنی سلێمانی دەكات”.
 
بڕیار عەبدوڵڵا ئەندامی لێژنەی بە ھەرێمكردنی سلێمانی كە سەر بە پەكەكەیە. ڕایگەیاندووە كە دەیانەوێت سلێمانی لە ھەرێمی كوردستان جیا بكەنەوە و بیكەنە كانتۆنێك سەر بە بەغداد”.
 
بڕیار هەورەها دەشلێت” ئێستا خەریكی كۆكردنەوەی ٣٠٠٠٠ واژۆن بۆ جیاكردنەوەی سلێمانی و گەر ھەوڵەكەیان سەر بگرێت ئیتر داھاتی سلێمانی دەدەنە بەغداد لە بەرامبەر دابینكردنی موچەو پڕۆژە لە لایەن بەغدادەوە”.
 
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەنوس ئەردەڵان ھەڵەبجەیی” دەڵێت ئەوانەی سلێمانی دەخەنەوە سەر بەغداد پێویستە سەرەتا فێری زنجیر لەخۆدان و عەرەبی ببن و دواتر گەر توانیان ژینگەی سلێمانی بپارێزن و نەھێڵن دارەكانی بسوتێنن دواتر ئەو خەونە ببینن، چونكە كەسانێك شارەزای یاساو ڕێساكان نەبن و ھەر لەخۆوە قسە بكەن مایەی گاڵتەپێكردنن”.
 
 
Back to top button