بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوول:شۆرشی ئەیلوولی مەزن بوو بەیاننامەی وەک ١١ ی ئاداری بۆ کورد دەستەبەر کرد

لە بەرەبەری  نزیک بوونەوە لە رۆژی ١١ ئەیلوول وەک ساڵرۆژی ١١ ی ئویلوولی ١٩٦١ بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوول لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی یموکراتی کوردستان ، با س لە دەستکەوتەکانی ئەو شۆڕشە مەزنە دەکات و ڕای وایە “ئەگەر شۆڕشی مەزنی ئەیلوول نەبووایە، ھەرگیز حكوومەتی عێراق ئامادە نەبوو بەیاننامەیەكی وەك ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠ دەربكات و بەو شێوەیە ددان بە مافی گەلی كورددا بنێت لە كوردستانی عێراق

 

قادر قادر، بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوول، لە ساڵیاد ئەم رۆژە مەزنەدا گوتی : “دووسبەی، ٥٩ ساڵ بەسەر بەرپابوونی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا تێدەپەڕێت، ئەو شۆڕشەی چۆكی بە دوژمن دادا، چونكە لە ماوەی یازدە ساڵی تەمەنی شۆڕشدا، پێشمەرگە بە رێبەرایەتی بارزانی نەمر، وای كرد كێشەی رەوای گەلی كورد بە جیھان بناسێنێت، چەندین نەبەردیی كەموێنە تۆمار كران، كە لە مێژوودا ئەستەمە روویان دابێت و پێشمەرگە بە چەكێكی سادەی ئەو سەردەمە بەرەنگاری دەوڵەتێكی وەك عێراق ببێتەوە، كە خاوەنی ئەو ھەموو چەك و سوپایە بوو”.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا قادر قادر باس لە داننانی بەیاننامەی ١١ ئادار دەکات و دەڵێت : “ئەگەر شۆڕشی مەزنی ئەیلوول نەبووایە، ھەرگیز حكوومەتی عێراق ئامادە نەبوو بەیاننامەیەكی وەك ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠ دەربكات و بەو شێوەیە ددان بە مافی گەلی كورددا بنێت لە كوردستانی عێراق”.

 

هوکات سەبارەت بە رەوش و گوەزەرانی پێشمەرگەكانی ئەیلوول، قادر قادر ڕای خۆی دەردەبرێت و ئاشکرای دەکات ، ھەموو توانایەكیان خستووەتەگەڕ بۆ باشتركردنی گوەزەرانی پێشمەرگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و دەڵێت: “ئێمە لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان ١١ لقی دەزگای ئەیلوولمان ھەیە و ھەموو پێشمەرگەكانی بەشدار لە شۆڕش، تۆمار كراون”.

 

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان قادر قادر هەر سەبارەت بە پێشمەرگەکانی ئەیلوولی موزن گوتی : “ئێمە پێمان وایە پێشمەرگەی ئەیلوول شایانی زیاترە لەوەی بۆی كراوە، ھەموو ھەوڵێكمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی مووچەی پێشمەرگەی ئەیلوول زیاد بكرێت و ئەوانەیشی مووچەیان بۆ نەبڕاوەتەوە، مووچەیان بۆ خەرج بكرێت، ھەروەھا ژمارەیەكی بەرچاوی پێشمەرگەی ئەیلوول تا ئێستا سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی پارچەزەوی، لەبەر ئەوەش لەگەڵ حكوومەت ھەماھەنگی دەكەین بۆ ئەوەی ئەو پێشمەرگانەی ماون، ئەوانیش سوودمەند بن”.

Back to top button