ترەمپ بە دڵنیاییەوە ناوچەی ئارام لە سووریا درووست دەكەم

خواكوڕك
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترامپ سوێندی یاسایی خوارد، بووە 45مین سەرۆكی ئەمریكا، لە یەكەمین دیداری تەلەفزیۆنی كە لەگەڵ كەناڵی ئەبی سی ئەنجامدا, ترەمپ باسی لە چەند پرسێكی هەستیار‌و گرنگ كردن بە تایبەت لە بارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و دۆخی ئێستایی سووریا.
لە چاوپێكەوتنەكەدا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند :” بەدڵنیاییەوە لە سووریا ناوچەی ئارام دروست دەكەم بۆ ئاوارەكان, بەڕای من ئەوروپا گەورەترین هەڵەی كرد كە ڕێگەیدا ملیۆنان ئاوارە ڕوو لە ئەڵمانیاو وڵاتانی دیكە بكەن، ئێستا ئەوەی دەگوزەرێت تەواو كارەسات بارە .
لەبەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەیدا ترامپ هێمای بۆ توندوتۆڵ كردنی ئاسایشی فڕۆكەخانەكان و پێدانی ڤیزا كرد و گووتی :” توندوتۆڵكردن و قورسكردنی ڤیزا پەیوەندی بە موسڵمانانەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بەو وڵاتانەوە هەیە كە تیرۆری تێدایە، ئەو خەڵكانەی لەو وڵاتانەوە دێنە ئەمریكا دەبنە هۆكاری كێشە و خۆی لە خۆیدا وڵاتەكەمان بەبێ ئەو مرۆڤانەش كێشەمان زۆرە.

Back to top button