ئێران لە دوای بەڵێنی دان بە تورکیا تۆپبارانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی دەست پێکرد

 

بەرزاییەکانی بەربزێن لە دەڤەری سیدەکان لە ناوچەی دۆڵمەیدانی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە تۆپباران کران

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە دوانیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای پاسدارنی ئێران بۆ جارێکیتر ناوچە سنوورییەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی تۆپباران کرووە و هاوکات بە  فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چاودێری دەڤەرەکەی کردووە .

هەر بە پێی هەمان زانیاری تۆپخانەکانی ئێران لە ناوچەی دۆڵمەیدانی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستیان بە تۆپبارانی دەڤەری برادۆست کردووە .

ئەو تۆپبارانەی ئێران لە دوای کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆگان و حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران دەستی پێکردووە کە بەڵێنیان داوە بە شێوەیی هاوبەش سنورە دەستکردەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشوور بخەنە ژێر چاوەدێری خۆیان بە بیانووی بوونی هێزەکانی رۆژهەڵاتی و هێزەکانی پەکەکە لەو ناوچانە

Back to top button