چوار هەزار و 243 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

 

لە ئاماری ئەمڕۆی خۆیدا  کە تایبەتە  بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاو دەکاتەوە .

لە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 24 هه‌زار 378 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 4 هه‌زار و 243 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كراوەتەوە

هاوکات ئاشکرای دەکات هەر لەو ماوەدا 75 کەسیش بە پەتاکە گیانیان لە دەست داوە  و 3 هەزار و 669 کەسیش چاک بوونەتەوە

بە پێی دوایین ئامار کۆی گشتی  تووشبووان  له‌سه‌رانسه‌ری عێراق گەیشتۆتە 273 هه‌زار و 821 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زار و 732 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 209 هه‌زار و 993 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 56 هه‌زار و 96 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 540 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

Back to top button