کۆمکاری عەرەبی : جوڵەی دوژمنکارانەی ئێران و تورکیا روو لە زیاد بوونە

 

ئەحمەد ئەبولغێت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کۆمکاری عەرەبی نیگەرانی خۆی لە دەستێوەردانەکانی ئێران و تورکیا لە وڵاتانی عەرەبی ڕاگەیاند و ئیدانەی پیلانەکانی ئەو دوو وڵاتەی کرد .

سەبارەت بە ڕەوشی لیبیا ڕایگەیاند ، رێگەی سەربازی چارە سەری کێشەکانی لیبیا نییە بۆیە هەوڵەکانی چەند وڵاتێکی عەرەبی بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە و راگرتنی خوێنڕشتن، بەرزدەنرخێنین. هیواداریشین ئەو هەوڵانە بەمنزیکانە بگەنە بەرهەم و یەنەکانی لیبیا بگەنە رێککەوتنێکی هەمیشەیی و گشتگیر بۆ راگەیاندنی ئاگربەست

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ، ئەحمەد ئەبولغێت ئاماژە بەوەدەکات ، ” لە ساڵی 2015کۆمکاری عەرەبی  لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ چاودێریکردنی دەستوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی و چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی، بەڵام بەداخەوە ئەو دەستوەردانە هەر بەردەوامە بە ئاراستەیەکی مەترسیداردا دەڕوات  و دەکرێت رەوشی ئێستای سووریا و یەمەن ئاڵۆزتر  بکات و هەروا بەردەوام بێت  .

لە کۆتاییشدا کۆمکاری عەرەبی هۆشداری دەداتە ئێران و تورکیا بۆ ئەوەی خۆیان بە دوور بگرن لە کێشەکانی ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی “.

Back to top button