موفتیه‌كی داعش له‌ كه‌ركووك ده‌ستگیر كرا

له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ئه‌مڕۆ له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركووك هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ موفتی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌  دەزگای هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگه‌یێندراوێكی بڵاویکردەوە و رایگه‌یاندووه‌ لە رێگەی بەدواداچوونی بەردەوام، هێزەکانی ئاژانسی هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، “تیرۆریستێکیان” لە گەڕەکی حورییەی شاری کەرکووک دەستگیرکردووە.

هه‌روه‌ها هه‌زاڵگری عێراق  ئاماژەی بەوە كردووه‌ كە ئەو کەسە بەپێی ماددی 4ی تیرۆر داواکراو بووە و سەر بە رێکخراوی داعش بووە، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەو کەسە موفتیی دیوانی بە ناو دادگا و ستەمدیدەکانی ناوچەی عەباسی کەرکووکی داعش بووە.
هاوکات دەستگیرکراوەکە لە مەفرەزەیەکی داعشدا کاریکردووە و خێزانەکەشیان داعشن و دوو برای داعشن و لە دادگا داواکراون.دوای وەرگرتنی گوتە و داننان بەوەی سەر بە رێکخراوی داعش بووە، دۆسیەکەی بۆ لێکۆڵینەوەی تەواوەتی لەگەڵیدا رەوانەی دادگا کراوە
Back to top button