له‌ عێراق بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی وه‌رگیراوانی خولێكی سه‌ربازی كه‌ زۆرترین قوتابی له‌ مه‌زهه‌بی شیعه‌ن و سونه‌ی به‌ كه‌می تێدایه‌و كوردی تێدا نیه‌ كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌

 دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیستی وەرگیراوانی خولێکی سەربازی بڵاوکردەوە، کە لەپاڵ ناوەکانیان، مەزهەبیشیان نووسراوە، کە زۆربەی قوتابییە وەرگیراوەکان لە مەزهەبی شیعەن، بەکەمی سووننەی تێدایە، هیچ کوردێکیش وەرنەگیراوە، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌ میدیاكاندا به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌.
لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لیستی وه‌رگیراوانی خولێ:ی سه‌ربازی له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ لیسته‌كه‌ به‌ ره‌زامه‌ندی جومعە عەناد سەعدوون، وەزیری بەرگریی عێراق بووه‌، به‌ پێێ راگه‌یێ”دراوه‌كه‌  وەرگرتنی قوتابیانی خولی 111 و خولەکەش لە کۆلێژی سەربازیی رۆستەمییە لە رێککەوتی 26ی کانوونی یەکەمی 2020 دەستپێدەکات.
ئەوەی جێگای سەرنجە یەکەمجار کاتێک گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لیستەکەی بڵاوکردەوە، لە بەرامبەر ناوی هەر قوتابییەک ئاینزاکەیان (مەزهەب) نووسراوە، کە زۆربەی رەهای وەرگیراوان شیعە بوون، بەڵام دواتر لیستەکەیان گۆڕی و ئەو شوێنەی  تێیدا ناوی مەزهەب نووسرابوو سڕدرایەوە.
 شایه‌نی باسه‌ لیستی ناوی قوتابییە وەرگیراوەکان بە دوو پاشکۆ بڵاوبووەتەوە، ئەلیف: وەرگیراوانی خولەکە کە ژمارەیان 643 قوتابییە، بێ: قوتابیانی یەدەگن، کە ژمارەیان 250 قوتابین.

نمونه‌یه‌ك له‌ لیستی وه‌رگیراوانی خولی سه‌ربازی
Back to top button