ڕوسیا ئاگاداری دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە سوریا نییە
خواكوڕك
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە چاو پێكەوتنێكی كەنالێكی ئەمریكی رایگەیاند كە ناوچەی ئارام لە نێوان سوریا دروستدەكات, وتەبێژی كۆشكی كرملین ڕایگەیاند “وڵاتەكەی ئاگاداری پلانەكەی ئەمریكا نییە, بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە سوریا.
دیمتری بیسكۆف وتەبێژی فەرمی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:” ڕوسیا هیچ زانیارییەكی نییە لەسەر پلانەكەی ئەمریكا بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە سوریا.
هەروەها وتەبێژی كۆشكی كرملین ڕاشیگەیاند:” وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا لێكۆڵینەوە لەو بڕیارەی ئەمریكا دەكەن و هەوڵدەدەن لە مەبەستی بڕیارەكە تێبگەن “.