شاندەکەى هەرێم بۆ بەغدا ئەمشەو دەگەڕێتەوە هەولێر

دواى ئەوەى شاندێکى هەرێى کوردستان بە سەرۆکایەتى قوباد تاڵە‌بانی جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بۆ حكومە‌تی عێراق سەردانى بەغدایانکرد بە مەبەستى گفتوگۆکردن لە بارەى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و جێگرى سەرۆکى حکومەت ئاماژە بەوەدەکات کە  ئامادە‌ین لە‌سە‌ر پرسی داھاتی نە‌وت و دە‌روازە‌ سنورییە‌كان ڕێك بكە‌وین. 

ئەمڕۆ پاش ئەنجامدانى زنجیرەیەک کۆبوونەوە شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم  لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی و كارە‌بای عێراق، بڕیارە شاندەکەى هەرێمى کوردستان بگەڕێنەوە کوردستانن.

لەبارەى ناوەرۆک و ئەنجامى کۆبوونەوەکان ئەندامێکى شاندەکە رایگەیاندووە کە كۆبوونە‌وە‌كان‌ ئە‌رێنی بوون، بە‌ وردی گفتوگۆ لە‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان كرا، بە‌تایبە‌ی پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان و چۆنییە‌تی جێگیر كردنیان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ كە‌ ئێستا حكومە‌تی عێراقی لە‌سە‌رووبە‌ندی داڕشتنەوەیەتی.

ھە‌روە‌ھا ئەو ئەندامەى شاندەکە رایگەیاندووە کە شاندى باڵا دەگەڕێتەوە بەڵام  كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ لاوە‌كییە‌كان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە‌ بە‌غدا تا ئە‌وكاتە‌‌ی دە‌گە‌نە‌ میكانیزمێكی گونجاو، بە پشت بە‌ستن بە‌ دە‌ستور، بەمەبەستی چارە‌سە‌ركردنی گرفتە‌ یاسایی و تە‌كنیكییە‌كان.

Back to top button