گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: به‌غدا نیه‌تی باشی لێده‌بیندرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا

دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدایانكرد و له‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك په‌ویه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێكرد، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت كه‌ بڕیار دراوە چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. 

د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا راگه‌یاند: گفتوگۆی شاندی حکومەتی هه‌رێم لە بەغدا هەنگاوی باشی بڕیووە له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ بڕیار دراوە چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان.

هه‌روه‌ها گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا  بەغدا نیەتی چارەسەری باشی لێ دەبینرێت و ئێمەش ئامادەییمان دەربڕیووە کە دەستوور  پێوەر بێ بۆ چارەسەری کێشەکان.

Back to top button