حزبە ئیسلامیەكانی كوردستان ناتوانن یەكبگرن

خواكوڕك
ماوەیەكە سێ حزبە ئیسلامیەكەی كوردستان لەهەوڵی لێكنزیكبوونەوەدان، بۆ ئەو مەبەستەش زنجیرەیەك كۆبونەوەو گفتوگۆیان ئەنجام داوە، دوایین كۆبونەوەشیان بەبەشداری سەركردەكانیان بەڕێوەچوو, چەند بڕیارێكیان بەمەستی یەكخستنی هەڵوێست و یەكگرتنەوەیاندا.
سەركردایەتی سێ‌ حزبە ئیسلامیەكان, لە میانەی كۆبوونەوەكەیان بڕیاریاندا كە دەستەیەكی باڵای كاری هاوبەش پێكبهێنرێت بۆ دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەئەنجام گەیاندنی یەكخستن و یەكگرتنەوەی ئیسلامیەكان .
هەر لە بارەی یەكگرتنەكەیان وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت :” كۆمەڵ پێی باشە سێ لایەنە ئیسلامیەكە یەكبگرن و وەك یەك حزبی سیاسی كاربكەن, ئیستا لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بزانین تا چەند دەتوانین ئەوە جێبەجێ بكەین، بەڵام ئێمە وەك كۆمەڵی ئیسلامی باوەڕی تەواومان بە لێكزیكبونەوە هەیە ”
چاودێرێكیش دەڵێت:” هەنگاوەكانی یەكگرتنەوەی سێ‌ حزبە ئیسلامیەكەی كوردستان زۆر بە سستی بەڕێوە دەچن بۆیە ناتوانین پێشبینی ئەوە بكەین كە ئەم سێ‌ حزبە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بتوانن بەیەكگرتووی پشكداری هەڵبژاردنەكان بكەن, جگە لەوە پاشە كشە بەهەڵوێستی بەشێكیانە بۆ یەكگرتنەوەیان هەست پێدەكرێت”

Back to top button