بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت بڕیارێك بۆ یەکەكانی نیشتەجێبوون دەرچوو
سەرۆكی شارەوانی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، 85 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژە و كۆمەڵگەكان هەیە و بەم نزیكانە سەرجەمیان تاپۆ دەكرێن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت، بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت پەلە لەو كارە دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممه، عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆكی شارەوانیی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێستا پێنج هەزار یەكەی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون بۆ تاپۆكردن ئامادەن و 85 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون هەن.
سامان عارەب سەرۆكی لقی هەولێری دەستەی وەبەرهێنان لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا گوتی، ئێستە پێنج هەزار یەكەی نیشتەجێبوونەی كاریان تەواو بووە، بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت كاری باشی تێدا كرا و لە ئایندەی نزیك سەرجەمی تەواو دەبێت.
باسی لەوەش كرد، هەر شوێنێك و كۆمەڵگەیەك ئێمە دەستنیشانی دەكەین دەبێت لە ماوەی یەك مانگ سەردانی تاپۆ بكەن بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان دەنا دواتر خۆیان بەرپرس دەبن.