پیرمـام : كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و مستەفا كازمی دهستیپێكرد
دوای گەیشتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەولێر، یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی ڕێک خست.
کاتژمێر10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای عێراق و بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە هەولێر.
مستەفا کازمی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرسە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا سەردانی هەولێری کردووە، بڕیارە لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی کۆ ببێتەوە، یەکەم کۆبوونەوەیشی ئێستە دوای گەیشتنی لەگەڵ سەرۆک بارزانی ڕێک خست.