ئێران مانۆڕێكی دەریایی ئەنجام دا

 

ڕۆژی پێنجشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دەریای عومان بە ناوی “زولفەقار 99″ ڕاهێنانە سەربازیە هاوبەشەکان ئەنجام دەدەن، هاوکات وەزارەتی بەرگری ئێران هۆشداری دا بە فڕۆکە بیانییەکان بۆ ئەوەی لە ناوچەی ئەو ڕاهێنانانە دوور کەونەوە

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەرمی ئێرنا، ئەدمیراڵ شەهرام ئێران، وتەبێژی ئەو چالاكیە وتی:”لە کاتی ڕاگەیاندنی ڕاهێنانەكانی ڕۆژی چوارشەممە، بارەگای بەرگری ئاسمانی ئێران بە فڕۆکەوانێکی بیانی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دژبەرانی ئاگادار کردۆتەوە کە لە نزیک ناوچەی چالاكیەكە دەسوڕێتەوە بۆ ئەوەی دوور کەونەوە”

Back to top button