ماكرۆن:پێویستە توركیا سنوری خۆی بزانێت
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی پێنجشەممە وتی”دەبێت لەگەڵ ئەردۆگاندا توند بین ئەنقەرە دەبێت ڕێز لە سەروەری ئەوروپا و یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تورکیا كێشەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات و هێڵەکانی سوور ڕوونن و ، دەبێت بژاردەکانی خۆیان ڕوون و ئاشکرا بکەن .
ماکرۆن ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ لوتکەیەک کە لەلایەن حەوت دەوڵەتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپاوە میوانداری کراوە لەسەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەدوای دۆزینەوەی پێگەی هاوبەشی یەکێتیەکە دەگەڕێت و پێویستە توركیا سنوری خۆی بزانێت