كۆسرەت رەسوڵ: دۆست و هاوپەیمانانی كورد دەخوازن كورد یەكدەنگ بن

خواكوڕك

جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی رایگەیاند دەبێت هەموو لایەنەكان بیر لە بەرژەوەندییە گشتییەكان و ئایندەی كورد بكەنەوە, بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەو گرفتەكان گفتوگۆو لێكتێگەیشتن بكرێتە.

لەمیانی پێشوازیكردنی لە (فرانك بەیكەر) باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی دەڵێت:” پێویستە سەرجەم گفتوگۆكان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان بن و لایەنەكان بیر لەبەرژوەندییەكانی گەلی كورد بكەنەوە, كە دۆست و هاوپەیمانانی كورد دەخوازن كورد یەكدەنگ بێ و لە نزیكترین كاتدا كێشە ناوخۆییەكانی چارەسەر بكاو خۆی ئامادە بكا بۆ ئەگەر چاوەڕوانكراوەكانی ناوچەكە.

لە بەشێكی دیكەی گفتوگۆكەیان لەگەڵ بالیۆزی بەریتانیا لە بارەی ئۆپەراسیۆنی ئازادی موسڵ, هەردوولا دڵخۆشی خۆیان بە بەرەوپێشچوونەكانی ئۆپەراسیۆنەكە دەربڕی و بە گرنگیانزانی كە هاوكاتی بەرەوپێشچوونی ئۆپەراسیۆنەكە رێككەوتنی سیاسی لەسەر ئایندەی شارەكە بكرێ و بیر لە ئایندەی شارەكەو رۆڵی پێكهاتەو نەتەوە جیاوازەكان تێیدا جێ بكرێتەوە.

Back to top button